AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٣ ٠٦:٤٢

ڕێبەری باڵای ئێران: بێ گومان ئیسڕائیل بەرەوڕووی چارەنووسێکی تاڵ دەبێتەوە

ڕێبەری باڵای ئێران: بێ گومان ئیسڕائیل بەرەوڕووی  چارەنووسێکی تاڵ دەبێتەوە

پەیامی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ نەتەوەی مەزنی ئێران بە دوای تاوانی ڕژیمی زایۆنیستی لە دژی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی ، ڕێبەری باڵای ئێران پەیامێکی سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستیەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران بڵاو کردەوە.

بسم اللە الرحمن الرحیم

نەتەوەی گەورەی ئێران

ڕژێمی زایۆنیستی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستی پیس و خوێناوی خۆی بەڕووی تاوانێک لە وڵاتی خۆشەویستمان کردەوە و بە لێدانی ناوەندەکانی نیشتەجێبوون زیاتر لە جاران سروشتی دزێوی خۆی ئاشکرا کرد. ڕێژیم دەبێ چاوەڕوانی سزای توند بێت.

دەستی بەتوانای هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ان شاءاللە دەستبەرداری ئەوان نابن.

لە هێرشەکانی دوژمندا ژمارەیەک فەرماندە و زانا شەهید بوون. جێنشین و هاوکارەکانیان دەستبەجێ دەست بە ئەرکەکانیان دەکەنەوە، ان شاءاللە.

ڕژێمی زایۆنیستی بەم تاوانە چارەنووسێکی تاڵ و ئازاربەخشی بۆ خۆی دەستەبەر کرد و بە دڵنیاییەوە وەریدەگرێت.

News ID 55408

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha