AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٣ ٠٤:١٨

ئیسڕائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر ئێران؛ ژمارەیەک شەهید و بریندار هەیە

ئیسڕائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر ئێران؛ ژمارەیەک شەهید و بریندار هەیە

چەند خولەکێک لەمەوبەر لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە هێرش  کراوەتە سەر چەند شوێن لە ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە ماوەی چەند خولەکێکە چالاکیی بەرگری ئاسمانی لە بەشێک لە تاران دەبیسترێت .

پێدەچێت چالاکیی سیستەمی بەرگری بەهۆی چوونە ناو ئاسمانی پارێزگای تارانەوە ڕوویدابێت.

هەندێک سەرچاوە بە گێڕانەوە لە ڕژێمی زایۆنیستی هێرش بۆ سەر ناوچەکانی تارانیان ڕاگەیاندووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، ماوەی چەند خولەکێکە ڕژێمی زایۆنی هێرشی ئاسمانی بۆسەر هەندێک ناوچەی ئێران ئەنجام دەدات.

مەترسی هێرش بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکان

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وێڕای هوشدار هەمبەر بە هێرشی پەیتایی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکان، وتی: نامەگەلێکی زۆرمان لە دوو ساڵی ڕابردووەوە سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل و پاشهاتی ئەو هەڕەشانە بۆ بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ناردووە.

سەردار حاجی زادە شەهید کرا

سەردار حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، شەهید.بوو.

سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بە هۆی هێرشی ڕژیمی زایۆنیستی شەهید بوو.

95 بریندار لە 12 پارێزگای ئێران

موجتەبا خالدی وتەبێژی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران بە ئاماژە بە شەهیدبوونی دوو هێزی فریاکەوتن لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و لە قەسری شیرین لە کاتی خزمەتگەیاندن لە ئەنجامی هێرشی ڕژیمی زایۆنی، وتی: هەڵمەتی فریاکەوتن و ڕزگاری لە 12 پارێزگای وڵات بەردەوامە و تا ئێستا 95 هاووڵاتی بریندار گواستراونەتەوە بۆ ناوەندەکانی دەرمانی و 26 کەسیش لە لایەن هاوکارانمانەوە هەر لە شوێنی ڕووداوەکان چارسەریی خێرایان بۆ کراوە.

وتیشی: سەرجەم 140 تیمی ئۆپەراسیۆنیی کۆمەڵەی مانگی سوور لەو چالاکییەدا بەشدار بوونە و 670 کەسیش بە شێوەی خۆویستانە یارمەتیی هێزە پسپۆڕییەکانی ئەم کۆمەڵەیان داوە.

ئێران هێرشی کردە سەر ئیسڕائێل

هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەدان درۆن هێرشی کردەوە سەر ئیسڕائیل.

دوابەدوای هێرشی تیرۆریستانەی ئیسڕائیل بۆ سەر وڵاتی ئێران و شەهادەتی ژمارەیەک لە خەڵک و فەرماندە سەربازییەکان و زانایانی ئەتۆمی، ئێران هێرشی کردەوە سەر ئیسڕائیل.

میدیاکان وێنەی هاویشتنی سەدان درۆنی ئێرانی بەرەو ئیسڕائیلیان بڵاو کردۆتەوە.

کام وڵاتان هێرشی ئیسڕائیلیان ئیدانە کرد

دوابەدوای هێرشی ئاشکرای ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وڵاتانی جیاواز خەریکی ئیدانە کردنی ئەو دەستدرێژیەن.

ئەلجەزیرە، دوابەدوای دەستدرێژی ئاشکرای ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وڵاتانی جیاواز خەریکی ئیدانە کردنی ئەو هێرشەن.

ئەو وڵاتانەی کە لە بەیاننامەی فەرمی و جودادا هیرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانیان ئیدانە کردووە بریتین لە: عەرەسبتانی سعوودی، ئەندۆنزیا، عومان، یەمەن و ڤێنزۆئێلا. پاکستان، قەتەر.

ئامانج فەرماندە باڵا سەربازییەکان بووە

ڕژێمی زایۆنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی هەراسانکەری لە هەندێک ناوچەی ئێران دەستپێکرد.

یەکەم هەنگاوی ڕژێمی زایۆنی لەم هێرشەدا بە ئامانجگرتنی زانایانی ئەتۆمی و زانستی وڵا و بەشێک لە فەرماندە باڵاکانی سەربازیی ئەو وڵاتە بوو

شەهادەتی چەندین فەرماندەی باڵای ئێران

هەواڵی شەهادەتی چەندین فەرماندە سەردار سەلامی بڵاو بووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵی تیرۆرکردنی سەردار سەلامی، سەردار غوڵام عەلی ڕەشید، دوکتور تارانچی، فێریدوون عەباسی و ژمارەیەکی دیکەی داوە.

ئەو هەواڵانە پشتڕاست کرایەوە و دوو فەرماندەی باڵای سپای پاسداران و دوو زانای باڵای ئەتۆمی ئێران تیرۆر کرا.

ئامادەباشی هێزی فریاکەوتنی ئێران

ئامادەکاری بۆ فریاگوزاری دوای هێرشکردنە سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە ئێران.
بەرپرسی فریاکەوتنی وڵات وتی: تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی لەبارەی ڕووداوێک یان تەقینەوەیەکەوە بەدەست نەهاتووە. بەڵام ئێمە لە ئامادەباشی تەواو داین.

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی ڕاگیرا
، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی تاران بە بۆنەی هێرشی ئیسڕائیل ڕاگیراون.

News ID 55401

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha