AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٢ ٠٦:١٢

پەیامی سەرسووڕهێنەری ترامپ دژی ئێران

پەیامی سەرسووڕهێنەری ترامپ دژی ئێران

هاوکات لەگەڵ "ئۆپەراسیۆنی دەروونی" بەربڵاوی هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوایی دژ بە ئێران، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی سەیر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی  تەڤلی ئەم هەڵمەتە میدیاییە بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا" بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک نووسیویەتی: "من لە هەموو کاتێک زیاتر دڵنیام لەوەی کە لە ڕۆژانی داهاتوو و بۆ هەموو نەوەکانی داهاتوو، سوپای ئەمریکا شکۆمەندی زیاد دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئازایەتییەکی بێکۆتایی نیشان دەدا، هەموو خاکی ئەمریکا دەپارێزیت و تا دوورترین گۆشەکانی جیهان بەرگری لە ئەمریکا دەکەیت!"

کەناڵی جەزیرە هەروەها بڵاویکردەوە کە ترامپ وتی: ئێمە کارمەندەکانمان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکشێنینەوە بۆ ئەوەی مەترسییان لەسەر نەبێت، دەبینین چی ڕوودەدات.

ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا پاگەندەی چەند مانگەی خۆی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران دووپاتکردەوە و وتی: هەرگیز ڕێگە بە ئێران نادەین چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.

هەروەها تۆڕی سی بی ئێس نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ترامپ لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هۆکاری کشانەوەی سەربازەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە کورتی وتی: دەبینن.

ماوەی چەند کاتژمێرێکە بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوایی و عەرەبی "ئۆپەراسیۆنی دەروونی" بەرفراوانیان دەستپێکردووە دژی ئێران بۆ سەپاندنی ئەوەی کە "ئەگەر ئێران مەرجەکانی ئەمریکا لە دانوستانەکاندا قبووڵ نەکات، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نزیکە".

News ID 55379

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha