بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاپۆڕی مادلین کە هاوکاری مرۆیی و ژمارەیەک لە چالاکڤانانی لایەنگری فەلەستینی هەڵگرتووە، کاتژمێرێک لەمەوبەر لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە گەمارۆدرا و سەرنشینەکانی دەستبەسەر کران.
ڕیما حەسەن، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا کە لە پاپۆڕەکەدا بوو، جەختی لەوە کردەوە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی زایۆنی بەسەر مادلیندا فڕی و شلەیەکی سپی کە دیار نییە چی بوو بەسەر پاپۆڕەکەدا ڕژاند.
موسافرەکانی پاپۆڕی مادلین ڕایانگەیاند کە سوپای ئیسرائیل دەستی بەسەر پاپۆڕەکەدا گرتووە. کەناڵی جەزیرە بڵاویکردەوە، پەیوەندی لەگەڵ سەرنشینانی مادلین پچڕاوە.
هەروەها فرانسیسکا ئەلبانیز، ڕاپۆرتدەری مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەو پاپۆڕە هیچ مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی ڕژێمی ئیسرائیل دروست ناکات.
Your Comment