بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی زایۆنیستی ماکۆر ڕیشۆن لە ڕاپۆرتێکدا دانی بەوەدا نا کە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەستەمە و ناکرێت.
ڕاپۆرتەکە لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاندووە کە هەر هێرشێکی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران ئاڵۆز و دژوارە. ناکرێ بەم شێوەیە پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران بە تەواوی ڕابگیرێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئێرانییەکان بۆ خۆیان و جیهانیان سەلماندووە کە دەتوانن ڕاستەوخۆ خاکە داگیرکراوەکان بکەنە ئامانج. ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییەی ئێران زیانی بە کەرتەکانی ستراتژیکی ڕژێمی زایۆنی گەیاند.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران هێشتا دەتوانێت لە هەر هێرشێکدا زیان بە ڕژێمی زایۆنی بگەیەنێت.
Your Comment