بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پزیشکی سەر پاپۆڕی مادلین کە بەشێکە لە فلۆتیلای ئازادی کە بەرەو کەرتی غەززە دەڕوات، بە ئەلجەزیرەی ڕاگەیاند: ئێمە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتیمان کردووە بۆ پاراستنی سەرنشینانی کەشتیی مادلین کە بەرەو غەززە دەڕوات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێمان وایە ئیسرائیل هێرشێکی گەورە لە دژی ئێمە دەستپێدەکات.
چەند کاتژمێرێک پێشتر لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆی غەززە ڕایگەیاند کە کەشتیی مادلین وردە وردە لە کەناراوەکانی غەززە نزیک دەبێتەوە و پێشبینی دەکرێ لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا بگاتە غەززە.
لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆی غەززە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند کە کەشتیی مادلین کە لە ئیتاڵیا دەستی بە گەشتەکەی کردووە، ئێستا لە کەناراوەکانی شاری مەرسا مەترووحی میسردایە و لە هەوڵێکدا بۆ شکاندنی گەمارۆی کەرتی غەززە .
Your Comment