AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١٧ ١٥:٤٢

پزشکیان: ئێران هەرگیز زۆربێژی قبووڵ ناکات

پزشکیان: ئێران هەرگیز زۆربێژی قبووڵ ناکات

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە زەخەتی وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا لە سەر ئێران سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی، وتی: ئێران هەرگیز زۆربێژی و زۆرەملێ قبووڵ ناکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پزشکیان لە دیداری جێگری سەرۆک وەزیری قرقزیستان ڕایگەیاند: دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا؛ پاساوهێنانەوە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیانەی ئێران لە کاتێکدا دەوروژێنرێت کە ئێمە چەندین جار بە ڕوونی باسمان کردووە و بە کردەوە نیشانمان داوە کە هەرگیز هەوڵمان نەداوە چەکی ئەتۆمی یان چەکی کۆمەڵکوژ بەرهەم بهێنین.

وتیشی: چالاکییە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەتەواوەتی ڕوون و ئاشکرایە و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی چەندین جار ئەم بابەتەی پشتڕاست کردووەتەوە.

جەختیشی کرد: لە کاتێکدا ئێمە ئامادەین بۆ پشکنین، هەر جۆرە بێبەشکردنێکی گەلەکەمان لە زانست و تەکنەلۆژیا و دەستکەوتە زانستییەکان بە قبووڵنەکراو دەزانین چونکە بێبەشکردنی گەلان لە دەستڕاگەیشتن بە تەکنەلۆژیا گرنگەکان لە بوارەکانی تەندروستی و کشتوکاڵ و داهێنانی زانستیدا یەکسانە بە بێبەشکردنی مرۆڤەکان لە نیعمەتە ئیلاهییەکان و جێگەی قبووڵکردن نییە.

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: ئێمە کڕنۆشمان بۆ خودا بردووە، بۆ ئەوەی جگە لە خودا کڕنۆش بۆ هیچ کەسێکی تر نهبەین و قبووڵ ناکەین کە ئەوانی تر بڕیار لەسەر داهاتوو و چارەنووسی میللەتەکەمان بدەن. کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە ئامادەیە گوێ لە قسەی عەقڵانی بگرێت، بەڵام هەرگیز قبووڵ ناکات چەوساندنەوە و تۆقاندن.

News ID 55313

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha