AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١٣ ١٩:٥٥

پزشکیان: ڕیسای دانوستان زەخت و ملهۆڕی نییە

پزشکیان: ڕیسای دانوستان زەخت و ملهۆڕی نییە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێمە پێشوازیمان لە دانوستان کردووە و دەیکەین، بەڵام ڕیسای گفتوگۆ و دانوستان سەپاندنی ملهۆڕی و زەختی لایەنێک بە سەر لایەنی بەرامبەردا نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، لە ڕیوڕەسمی پێدانی بڕوانامەی باڵوێزیی نوێی نیوزیلەند بە خاتوو "بەتانی مەدەن"، سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا وتی: ئێمە پێشوازیمان لە دانوستان کردووە و دەیکەین، بەڵام ڕیسای گفتوگۆ و دانوستان سەپاندنی ملهۆڕی و زەختی لایەنێک بە سەر لایەنی بەرامبەردا نییە.

پزشکیان وێڕای ڕەخنەگرتن لە پاڵپشتیی وڵاتانی زلهێز لە ڕژیمێکی جەنایەتکار کە دیتران بە تێکدانی ئاسایشی ناوچە تۆمەتبار دەکات، وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام ڕایگەیاندووە کە بە هیچ چەشنێک بەدوای چێکردنی چەکی ئەتۆمی نییە و بەردەوام بۆ سەلماندنی ئەم هەڵوێستەی ئامادەیی خۆی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک ڕاگەیاندووە.

News ID 55273

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha