بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهار"، سەرچاوەکانی هەواڵ لە کشانەوەی لەناکاوی سەربازانی ئەمریکا لە دوو بنکەی گرنگی سەربازیی دیرەزور لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵیان دا.
هەروەها چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە ڕەوتی کشانەوەی پەیتایی هێزەکانی ئەمریکا لە 18ی مانگی مەییەوە دەستی پێکردووە و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پەرەی سەندووە و دەبینین کە کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا و لەوان ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکان و جیهازاتی لۆجیستیکی هاوکاتی گەشتی فرۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، خەریکی چۆڵکردنی بنکەکانیان لە کێڵگەی نەوتیی ئەلعومەر و کێڵگەی گازیی کۆنیکۆی سووریان و جێی خۆیان داوە بە هیزە کۆماندۆکانی هەسەدە.
Your Comment