بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، حوجەتولئیسلام غوڵامڕەزا قاسمیان، یەکێک لە دادوەرەکانی ئەو چالاکییە، لە کاتی گەیشتنی بە سعوودیە بۆ بەجێگەیاندنی حەج دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، بڵاوبوونەوەی کلیپێک کە ڕەخنەی لە دۆخی سعودیە گرتووە، بووە هۆی دەستگیرکردنی.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی حوجەتولئیسلام قاسمیان دوای دەستگیرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سعودیەوە لەبەردەستدا نییە.
Your Comment