AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٥ ١١:٤٩

تورکیا لێبوردنی گشتی ڕادەگەینێت؛ پەکەکەش دەگرێتەوە

تورکیا لێبوردنی گشتی ڕادەگەینێت؛ پەکەکەش دەگرێتەوە

لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو پێشنیارێک لەبارەی لێبوردنی گشتی ڕادەستی سەرۆک کۆماری تورکیا بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە وتەی ڕۆژنامەنووسانی نزیک لە پارتی دەسەڵاتدار ( ئاکپارتی)، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نیشتمانیی تورکیا پێشنیارێک بخاتە بەردەم رەجەب رەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، بۆ لێخۆشبونی 35 هەزار زیندانی.
به پێی ئەم پلانه، چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ساڵی 2025 نزیکەی 55 هەزار زیندانی لەتورکیا ئازادبکرێن، پێدەچێت بەشێک لەم پلانە پەیوەندی بە ئازادکردنی لایەنگرانى پەکەکەوە هەبێت، بە تایبەت ئەوانەی دەستیان لە تاوانی چەکداریدا نەبوە و تەنها بەهۆی پشتیوانیی میدیایی و خۆپیشاندانی سەر شەقام و چالاکییە مەدەنییەکانەوە دەستگیرکراون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەسەرەتای ئەم مانگەدا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆنگرەی 12مینی حزبەکەی بەست و لەسەر بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانیان دا، بەڵام تاکوو ئێستا بڕیارەکە نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

News ID 55169

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha