AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢ ١٢:٠٧

ئێران : چەکی ئەتۆمی نا، پیتاندنی ئۆرانیۆم ئەرێ

ئێران : چەکی ئەتۆمی نا، پیتاندنی ئۆرانیۆم ئەرێ

پێنجەمین خولی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا ئەمڕۆ لە ڕۆما بەڕێوە دەچێت؛ پێش گەشتەکە وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و هەڵوێستە سەرەکییەکانی تارانی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا ئەمڕۆ میوانداری پێنجەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیری عومان دەکات.

پێشتر چوار خولی دانوستان لە ئیتاڵیا و عومان بەڕێوەچوو.

لەم خولەی دانوستانەکاندا، شاندی ئێرانی بە سەرۆکایەتی عێراقچی و شاندی ئەمریکیش لەلایەن ستیڤ ویتتاکاف، سەرۆکی دانوستانکاری وڵاتەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

هەروەها تیمی دانوستانکاری ئێران لە مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری سیاسی، کازم غەریبابادی، جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی و ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێکدێت.

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەروبەندی خولی پێنجەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا نووسیویەتی: بۆ پێنجەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بەرەو ڕۆما بەڕێدەکەوم. دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ ڕێککەوتن هاوکێشەیەکی ئاڵۆز نییە: سفر چەکی ئەتۆمی = ڕێککەوتنمان هەیە. پیتاندنی سفر = هیچ ڕێککەوتنێک نییە. کاتی بڕیاردان هاتووە..."

دوای سێ کاتژمێر گەڕی پێنجەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆتایی ها.

دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دوای 3 کاتژمێر کۆتایی دێت.

باراک ڕەڤید، پەیامنێری ماڵپەڕی ئەکسیۆس، بە پشتبەستن بە "سەرچاوە ئاگادارەکان"، ڕایگەیاند کە پێنجەمین خولی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتایی هاتووە.

تیمی ئێرانی گەیشتە شوێنی دانوستان
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەو شوێنی دانوستانەکان بەڕێکەوت و بڕیارە پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان لەگەڵ بەدر بووسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان، ناوبژیوانی دانوستانەکان کۆببێتەوە.

ئێران هەڵوێستی جیدیە

بەقایی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئاساییە هەر خولێک هەستیاری تایبەتی خۆی هەبێت. بە لەبەرچاوگرتنی خولی نوێی سزا نوێیەکانی ئەمریکا، ئەم پرسانە بە ئاشکرا لەگەڵ لایەنی بەرامبەر دەوروژێنرێن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: شوێنی نیشتەجێبوونی باڵیۆزی عومان لە ئیتاڵیا شوێنی دانوستانەکانە. دەمێنێتەوە بزانین لە ژووری دانوستاندا باسی چ تەوەرێک دەکرێت؟

ناوبراو وتی: دەبێ جەخت لەوە بکەمەوە کە ئێران بە جددی و یەکلاکەرەوە هەڵوێستە حەقەکانی خۆی سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە وزەی ناڤۆکی ئاشتیانە و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دەخاتە ڕوو.

News ID 55137

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha