AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١ ١٥:٢٢

دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە دۆخێکی دژ بەیەک و بێ متمانەیی

دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە دۆخێکی دژ بەیەک و بێ متمانەیی

کارناسێکی پرسە نێودەوڵەتییەکان وتی: لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا دژایەتی جیدی بەتایبەتی سەبارەت بە سنوورداری پیتاندنی ئۆرانیۆم و گۆڕینی هەڵوێستی ئەمریکییەکان هێشتا هەر هەیە.

فواد ئیزەدی کارناسی پرسە نێودەڵەتییەکان، لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە دانوستانی ناراستەوخۆی ئێران و ئەمریکا ڕایگەیاند: ئێران و ئەمریکا دوای چوار خولی دانوستان هێستا کێشەی جیدی هەیە. کێشەی جیدی ئەوەیە کە ترامپ کاتێک قسە دەکات دوایی دەیگۆڕێت ئەگینا ئەمریکا نایەوێت ئێمە چەکی ئەتۆمیمان هەبێت، ئێمەش خۆمان نامانەوێت بمانبێت.

ناوبراو زیادی کرد: تەنیا شتێک کە ترامپ دەیڵێت ئەوەیە کە ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی بێت و دواتریش دەڵیت کە ئێران بە گشتی نابێت پیتاندن بکات.


ئیزەدی بە ئاماژە بە ڕاپۆررتی ئەم دواییەی ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران، وتی: ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا نزیک بە دوو مانگ پێش راپۆرتێکیان کۆ کردەوە کە سەرۆکی ئەو ناوەندە ڕادەستی سێنای ئەمریکایان کردووە. لە ئەو کۆبوونەوە سێ خاڵ سەبارەت بە ئێران هاتووە: یەکەم ئەوەی کە ئێران بەرنامەیەکی بۆ چێ کردنی بۆمبی ئەتۆمی نییە، دووهەم ئەوەی کە بڕیارێکیش بۆ ئەو کارە نەدراوە و سێهەمی ئەوەی کە هیچکات بەرنامەیەکی بۆ چێ کردنی نەبووە. بۆیە کێشەیەکی پێچراو لە ئارادا نییە. ئێران دەتوانێت بەڵێن بدات کە هیچکات بەرەو چێ کردنی بۆمبی ئەتۆمی ناڕوات واتا بەڕاستی ناتوانێت بڕیاری پیتاندن بۆ بۆمنی ئەتۆم بدات، چونکوو ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی چاوەدێری دەکات، ڕێک کارێک کە لە ڕێککەوتنی ئەتحمیش ئەنجام درا. کەواتە ئەگەر کەسێک نیگەرانی چێ کردنی چەکی ئەتۆمییە، بە ئاسانی دەتوانێت دڵنیا بێت کە ئێران بەدوای چێ کردنی بۆمبی ئەتۆمییەوە نییە.

ئێران نموونی لیبیا قبووڵ ناکات

ئەو کارناسە بە ئاماژە بە کۆکردنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی لیبیا، وتی: وادیارە کە ئەمریکییەکان دەیانەوێت بە بیانووی بەرنامەی ئەتۆمی نموونی لیبیا لە ئێرانیش جێبەجێ بکەن و هەندێژ لە بەرپرسانیشیان بە ڕاشکاوانە ڕایانگەیاندووە بەڵام ئەوە نموونەیەک نییە کە ئێران بتوانێت قبووڵی بکات، چونکوو ڕێبەرانی لیبیا بڕیاریان دا کە کارێک بکەن هەموو بەرنامەی ئەتۆمی خۆیان کۆ بکەنەوە بەڵام دواتر لبیایان دابەش کرد و لەناویان برد و کێشەگەلێکی زۆریان بۆ هاتە ئاراوە.

ڕوانگەی ئەرێنی لە سەروبەندی خولی پێنجەمی دانوستانەکان، بوونی نییە؛ ڕوانگەکان لەلایەن بەرانبەرەوە زۆرە

ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە خولی پێنجەمی دانوستانەکان وتی: من پێم وایە کە لە سەروبەندی خولی پێنجەمی دانوستانەکان، روانگەیەکی ئەرێنی بوونی نییە، ئاڵبەت ئەو قسانەی کە لە دەرەوەی دانوستانەکان دەوترێت و ئەوەی کە لە کەشی دانوستانەکان دێتە ئاراوە، پێکەوە جیاوازن. ئێستا ئەگەر بچینە نێو خولی پێنجەمەوە ئەبێ ببینین کە لایەنی بەرانبەر دەیەوێت ئەو قسانەی کە لە میدیاکان دەیکات دووپاتی دەکاتەوە یان نا. ئەگەر هەست بکرێت کە دەتوانرێت کار بکرێت و دۆسیە بچێتە پێشەوە خولی پێنجەم دەتوانێت کاریگەر بێت.

خولی سەرەکی تێگەییشتن لە تچێووی زۆری هێرش بۆ سەر ئێرانە

ئیزەدی جەختی کرد :پرسی هیرش و دانوستان دوو بابەتی جودایە. ئەگەر ئەمریکا هەست بکات کە هێرش بۆ سەر ئێران تێچووی نییە یان تێچووی کەمە، تەنانەت ئەگەر ڕێککەوتنێک بکرێت لەوانەیە هێرش بکرێت. هەروەها ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت، لەوانەیە هێرش نەکرێت، پرسی سەرەکی ئەوەیە کە ئەگەر لایەنی بەرانبەر هەست بلات تێچووی هێرش لە سەرەوەیە، چی دیکە هەوڵ نادات، کەواتە ئەوەی کە هێرش بکرێت یان نا، پێوندی بە تێگەییشتنی لایەنی بەرانبەر لە تێچووەکانە.

News ID 55128

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha