بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسێن سەمیمی کارناسی پرسە سیاسییەکان لە یادداشتێکدا بە ئاماژە بە بەشێک لە وتەکانی ڕێبەری ئێران لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی شەهید ڕەئیدی، نووسی: لە لێدوانەکەی ڕێبەردا، ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ڕاشکاوانە وتیان: ئەوەی کە دەڵێن ئێمە ئیزنی پیتاندنی ئۆرانیۆم نادەینە ئێران، غەڵەتی زیادییە... ئەڵبەت لە بۆنەیەکی دیکەدا بۆ گەلی ئێرانی شی دەکەمەوە کە هۆکاری ئەوەی کە ئەوان پشت دەبەستنە پیتاندنی ئۆرانیۆم چییە.
ئەو لێدوانانە جارێکی دیکەە سەرەنجی رای گشتی بۆ ئەو پرسیارە ڕادەکێشن کە بۆچی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، بەتایبەتی لە ساڵانی دوایی، هەستیاریەکی تایبەت لەسەر پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێرانهەیە و بۆچی ویتکاف و نوێنەری ترامپ لە دانوستانەکاندا پیتاندنی ئۆرانیۆم هێڵی سووری ئەمریکا ڕادەگەیێنێت؟ ئایا ئەو هەستیارییە بەس تەکنیکییە یان ڕیشەی لە بەرژەوەندی و ئامانجە قووڵترەکاندایە؟
پیتاندن؛ نمانەی دەسەڵاتی نەتەوەیی و سەربەخۆیی ستراتیژییە
تەکنۆلۆژیای پیتاندنی ئۆرانیۆم، یەکێک لە تەکنۆلۆژیا دوومەبەستەکان لە جیهانە؛ واتا هەم ئاشتیخوازانەیە(بۆ وەبەرهێنانی کارەبا، رادیۆدەرمانەکان، کەشتی ئەتۆمی و ...) و هەم بۆ ئیرادەی سیاسی، دەتوانێت لە ڕێگای تەقەمەنی بەکار بێت کە ئاڵبەت لە ئەم حاڵەتەدا چەندین جار لە ئاستی جیاوازی سیاسی لەسەر ناسەربازی بوونی ئەو تەکنۆلۆژیا جەخت کراوە. هەر بۆیە، وڵاتانی خاوەن ئەو تەکنۆلۆژیایە بە جۆرێک دەچنە ڕیزی دەسەڵاتە بەهێزەکانەەوە. ئەمریکا نایەوێت ئێران لە ئەو ئاستەدا ببینێت چونکوو دەستپێڕاگەییشتنی ئێران بە پیتاندنی ئۆرانیۆمی خۆجەیی، واتا پەڕینەوە لە هێڵە سوورە پێناسە کراوەکانی سیستەمی نێودەوڵەتی ژێر کۆنترۆڵی ڕۆژاوا. ئەوە ڕوونترین هۆکار بۆ گرتنە پێشی ئەو ڕوانگە لەلایەن بەرپرسانی واشنتۆنە.
دروست کردنی کارتی گوشار لە پێداویستییە ئەتۆمییەکانی ئێران
وڵاتێک کە پیتاندنی ئۆرانیۆمی نەبێت، بۆ هەر جۆرە سووتەمەنییەکی راکتۆری یان چالاکییەکی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی ئەبێ ڕوو لە ڕۆژاوا بکات؛ واتا ئەبێ سەر بە ئەوان بێت. ئەمریکا هەوڵ دەدات بە بێبەری کردنی ئێران لە پیتاندنی ئۆرانیۆم، کارتێکی گوشاری هەمیشەیی بپارێزێت. هەر جار کە دانوستان یان قەیرانێک دێتە ئاراوە، ڕۆژاوا دەتانێت بە بەڵێنی دابینی سووتەمەنی یان هەڵپەساردنی گەمارۆکا، خاڵ وەربگرێت. لە ئەزموونی ساڵانی 1382 بۆ 1384، ئەو ڕاستییە بۆ ئێران دەرکەوت؛ کە تەنانەت بە هەڵپەساردنی تەواوی، متمانە کردنی ناتە دی و خواستەکان کۆتایی نەهات.
ترس لە بوونی ئێران بە نموونەیەک بۆ وڵاتانی سەربەخۆ
یەکێک لە هۆکارە گرینگ و کەمتر ڕاگەیێندراوەکان، ترسی ڕۆژاوا لە بوونی ئێران بە نموونە بۆ وڵاتاندی دیکەیە. ئەگەر وڵاتێکی لە حاڵی گەشە، بە پشت بەستن بە توانی ناوخۆیی و لە هەمبەر گوشارە چڕە سیاسییەکان، گەمارۆ و ... دەستی بگاتە تەکنۆلۆژیای هەستیار و پێشکەوتوو وەکوو پیتاندن، دیکەی وڵاتەکانیش هە ئەو ڕێگایە دەگرنە بەر. لە راستیدا، دژایەتی ئەمریکا نەک هەر لەگەڵ پیتاندن، بەڵکوو پەیامێکی سیاسی و نمانەییە.
نیگەرانییە ئەمنیەتیە پاگەندەییەکان و بەڕێوەبردنی ڕای گشتی ڕۆژاوا
هەرچەندە ئێران چەندین جار جەختی کردووە کە بەدوای چەلی ئەتۆمییەوە نییە و ڕاپۆرتی بەردەوامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش هەیە و هەر جۆرە لادانێکیان پشت ڕاست نەکردووتەوە، بەڵام ئەمریکا بە دروست کردنی جۆرێک ناڕوونی ئەمنیەتی بیانوویەکی هەمیشەیی بۆ سەپاندنی گوشار کردووەتەوە.
ئەو ناروونییە، هەم بۆ ناوخۆی ئەمریکا بەکاری دێنن و هەم لە ئاستی نێودەولەتیش کردوویانەتە ئامیری گەلەکۆمە لە ئێران.
پشت پەردەیەک کە ڕێبەر بەڵێنیان داوە
ڕێبەری ئێران ئەمڕۆ بەڵێنیان دا کە لە داهاتوودا سەبارەت بە ئامانجی سەرەکی ڕۆژاواییەکان لە ئەو هەموو داکۆکییەکان لەسەر پیتاندنی ئۆرانیۆم قسە دەکات. بە پێی وتە پێشووەکانی ئەوان، ئەو ئەگەرە هەیە کە شرۆڤەکان سەرتر لە پرسی تەکنیکی یان تەنانەت سیاسییە. هەرچەندە لەوانەیە ئەوان لەسەر قووڵایی ڕوانگەی ڕۆژاواییەکان قسە بکات بەڵام ئەوەی کە ڕوونە ڕوانگەی خودی ئەوان و بە گشتی دەسەلاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پێویست بوونی پاراستنی توانی پیتاندنی ئۆرانیۆم کارێکی سەروو تەکنیکی و زۆر ستراتیژییە.
لە ڕوانگەی ئێرانەوە، بەرەوڕوو بوونەوەی ڕۆژاوا لەگەڵ تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی، بەشێک لە بەرەوڕوو بوونەوەی بنەڕەتییە: بەرەوڕوو بوونەوەی دوو ڕوانگە-یەکێکی ستەمکاری و ئەوی دیکە لەسەر بنەمای سەربەخۆیی، دادپەروەری و بەرخۆدان.
ڕێبەری ئێران لە ئەو گۆرەپانەدا، ئەوە بە بەشێک لە شەڕێکی گەورەتر بۆ توانی نەتەوەیی و داهاتووی شارستانیەتی ئێران دەزانن- شەڕیک کە ناوەستێت.

پیتاندنی ئۆرانیۆم، تەنیا چالاکییەک نییە؛ بەڵکوو گۆڕەپانی تاقی کردنەوەی ئیرادەکانە. ئەمریکا دەزانێت کە ئەگەر ئێران لە ئەو گۆڕەپانە سەربکەوێت، وڵاتانی دیکەش وەدوای دەکەوتن.
News ID 55108
Your Comment