AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٨ ١٠:٠٠

پاڵاوگەیەکی نەوتی عێراق تەقیەوە

پاڵاوگەیەکی نەوتی  عێراق تەقیەوە

سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لە تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەیەکی نەوتی عێراق کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سۆمەریە نیوز، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند کە یەکێک لە بەشە ناوخۆییەکانی پاڵاوگەی بەیجی کە دەکەوێتە پارێزگای سەلاحەدین لە باکووری بەغدا لە ناوەڕاستی عێراق، تەقیەوە.

تا ئێستا وردەکاری زیاتری تەقینەوەکە بڵاونەکراوەتەوە.

ئەم پاڵاوگەیە بە گەورەترین کۆمەڵەی پاڵاوتنی نەوت لە عێراق دادەنرێت، کە لە ساڵی 1978 دروستکراوە، پاڵاوگەکە لە ساڵی 2014 لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دەستی بەسەردا گیراوە و لە ساڵی 2015لەلایەن هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە ئازادکراوە.

News ID 55062

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha