AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٥ ١٩:٢٤

ئێران هیچ پێشنیارێکی نوێی لە ئەمریکا وەرنەگرتووە

ئێران هیچ پێشنیارێکی نوێی لە ئەمریکا وەرنەگرتووە

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە زمانی بەرپرسێکی باڵای ئێرانی وێڕای ڕەتکردنەوەی پاگەندەی ئاکسیۆس، وتی: تاران هیچ پێشنیارێکی نوێ لە ئەمریکا وەرنەگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە زمانی بەرپرسێکی باڵای ئێرانییەوە ڕایگەیاندووە کە تاران هیچ پێشنیارێکی نوێی لە لایەن ئەمریکاوە بۆ چارەسەریی کێشە بەجێ‌ماوەکان لە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، پێ نەگەییوە.

جەختیشی کرد: تاران پابەندە بە گواستنەوەی ئۆرانیۆمی پیتاندراوی لەسەدا 5 بۆ سەرێ، بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی لە بری هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئاکسیۆس لە زمانی بەرپرسێکی ئەمریکایی و دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە، ئیدعای کردبوو کە دەوڵەتی ترامپ لە خولی چوارەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئێران، پێشنیاری "ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی"ی بە نووسراوە بە تاران داوە.

News ID 55035

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha