بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم ماڵپەڕە ئەمریکییە بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی و دوو سەرچاوەی ئاگاداری ڕاستەوخۆی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چوارەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێراندا "ڕێککەوتنی ئەتۆمی" پێشنیار کردووە.
بەگوێرەی ئەو ماڵپەڕە، لەدوای دەستپێکردنی دانوستانەکانی تاران و واشنتۆن، ئەمە یەکەمجارە کە ستیڤ ویتکاف، نێردەی تایبەتی ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێشنیارێکی نووسراو پێشکەش بە ئێرانییەکان بکات.
ئاکسیۆس پاگەندەی کرد کە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەرۆکایەتی تیمی دانوستانکاری تاران دەکات، پێشنیارەکەی گەیاندووەتە تاران بەمەبەستی ڕاوێژ لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕش و مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و بەرپرسانی باڵای دیکە.
ئاکسیۆس پاگەندهی کردووە کە بەپێی ئەو خولە کە ئەم ماڵپەڕە بینیویەتی و سەرچاوەیەکی ئاگادار پشتڕاستی کردووەتەوە، ویتکاف لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی چوارشەممە پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، پێشنیارەکەی ئەمریکای بە "باش و زۆر گەورە" وەسف کردووە، بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە کە دانوستانەکان پێویستیان بە پێشکەوتنی زیاترە.
Your Comment