AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٥ ١٢:٠٠

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: قسەکانی ترامپ، نیشانەی ڕوانگەی فریودەرانەی ئەمریکا هەمبەر ناوچەکەیە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: قسەکانی ترامپ، نیشانەی ڕوانگەی فریودەرانەی ئەمریکا هەمبەر ناوچەکەیە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا قسەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترامپی نیشانەیەکی دیکە لە ڕوانگەی فریودەرانەی سیاسەتوانانی ئەمریکا هەمبەر گەلانی ناوچەکە و داکۆکیان لەسەر ڕێگری لە وەڵامدەر کردنی ئەو ڕژێمە بە بۆنەی جەنایەتەکانی لە دژی گەلانی ناوچەکە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا:

وەزارەتی دەرەوەی ئێران قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوپەیوەند بە ئێرانی وەکوو پاگەندەی درۆ، ئاژاوەگێڕانە و لادەرانە ئیدانە کرد.

لە حاڵێکدا کە ئیسرائیل بە نوێنەرایەتی لە ئەمریکا خەریکی کۆمەڵکوژی لە فەلەستینە و بەردەوام خەریکی پێشێل کردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا، لوبنان و یەمەنە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە پڕڕووییەوە ئیران بە بەرپرسی کاولکاری ئەو وڵاتانە دەناسێنێت.

ئەمریکا ئەو قسانە بە ئامانجی کاریگەری لەسەر کارەساتی کۆمەڵکوژی لە غەززە و شاردنەوەی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە لوبنان، سووریا و یەمەن دەکات و نیشانەیەکی دیکە ڕوانگەی فریودەرانەی سیاسەتوانانی ئەمریکا نیسبەت بە گەلانی ناوچەکە و داکۆکی لەسەر ڕێگری لە وەڵامدەر کردنی ئەو ڕژێمە بە بۆنەی جەنایەتەکانی لە دژی گەلانی ناوچەکەیە.

قسەکانی ترامپ، بە هیچ لەونێک ناتوانێت کێشەیەک لە دۆستایەتی نێوان گەلی ئێران لە ناوخۆ و پێوەندیان لەگەڵ دەرەوە دروست بکات. ئەو قسانە هەرگیز ئەو ڕاستییە ناگۆڕێت کە ئەمریکا لە چەندین ساڵی ڕابردوودا هەموو هەوڵی خۆی بۆ ڕێگری لە پێشكەوتن و گەشەی ئێران خستووەتە گەڕ و جگە لە پاڵپشتی هەمەلایەنە لە ئیسرائیل و هەروەها ڕژێمی جەنایەتکاری سەددام لە شەڕ دژی ئێران، بە سەپاندنی توندترین گەمارۆکان و گوشاری ئابووری-دارایی، بووە هۆی پشێێل کرانی مافی هەموو خەڵکی ئێران.

News ID 55031

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha