AP ١٤٠٤ گوڵان ١٣ ٠٩:٠٠

گفتوگۆی عێراقچی و گۆترێش لە سەر دانوستانی ئێران و ئەمریکا

گفتوگۆی عێراقچی و گۆترێش لە سەر دانوستانی ئێران و ئەمریکا

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئانتۆنیۆ گۆتریێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، وێڕای گفتوگۆ لەسەر گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتیییەکان سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکاش گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ڕوانگەی بەرپرسیارانەی ئێران لە هەڵبژاردنی ڕێگای دیپلۆماتیک بۆ چارەسەری پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانە، بەرەوپێش بردنی ئەو ڕێگایەی پێوەند دایەوە بە ورەی جیدی و ڕاستبینانەی لایەنی بەرانبەر و جەختی کرد کە ئێران وەکوو ئەندامی گرێبەستی قەدەغەی پەرەپێدان بە چەکی ئەتۆمی وێڕای پابەند بوون بە بەڵێنەکەی خۆی، لەسەر بەهرەمەندی گەلی ئێران لە وزەی ئەتۆمی بۆ ئامانجی ئاشتیخوازانە کە پیتاندنی ئۆرانیۆم پێداویستی بوو، داکۆکی دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ئەزموونی تاڵی ڕابردوو و بێ بەڵێنیەکانی لایەنی بەرانبەر بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانیان، چوون بەرەو ڕێککەوتنێکی یەکسان، دادپەروەرانە و سەقامگیری پێوەند دایەوە بە خۆبواردنی لایەنەکان لە پرسی نایاسایی و پێچەوانەی گرێبەستی پەرەپێدان بە چەکی ئەتۆمی و هەروەها دڵنیایی لە ئەنجامی بەڵێنەکان لە بواری کۆتایی هاتنی کاریگەری گەمارۆکان و بەهرەمەندی ئابووری ئێران وەسف کرد و وتی: هەڵسوکەوت و قسە دژبەیەکەکانی بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ درێژەی گەمارۆکان و هەڕەشە لە ئاسایشی گەلی ئێران، بووەتە هۆی چڕ بوونەوەی بێ متمانەیی و دڵپیسی لە ئەمریکا بۆ بەرەوپێش بردنی ڕێگای دیپلۆماسی.
عێراقچی هەروەها بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی چەند خولی گفتوگۆ لەگەڵ سێ وڵاتی ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بریتانیا لە یەک ساڵی ڕابردوو، لەسەر ئامادەیی وڵاتەکەمان بۆ درێژەی هاوکاری لەگەڵ لایەنی ئەورووپی جەختی کرد و هیوای دەربڕی کە سێ وڵاتەکە ڕوانەگەیەکی سازێنەریان هەمبەر چارەسەری ئاشتیخوازانەی کێشەکان هەبێت.
گۆترێشیش بە دەسخۆشی لە ڕوانگەی داهێنەرانەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ شی کردنەوەی گۆڕانکارییەکانی هاوپەیوەند بە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا، لەسەر گرینگایەتی درێژەی ئەو ڕەوتە تا گەییشتن بە ئەنجام جەختی کرد.
News ID 54873

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha