AP ١٤٠٤ گوڵان ١٢ ١٧:١٢

بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکا

بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا درێژەی گەمارۆ نایاساییەکانی سەر هاوبەشە ئابوورییەکانی ئێرانی شەرمەزار کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت به پێداگریی ئەمریکا له سەر بەردەوام بوون و چڕترکردنی گەمارۆکان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە: دوابەدوای نامەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ڕێبەری باڵای ئێران و ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ هەڵبژاردنی ڕێگای دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە ناپێویست و دەستکردەی کە لەسەر بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمی ئێران دروست بوو، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕێبازێک کە لەسەر بنەمای نیازپاکی و پشتیوانیی دەسەڵاتی نەتەوەیی و متمانەی نەتەوەیی بوو، کەوتە وتووێژی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا. دانوستانکارانی ئێران لە ماوەی سێ خولی وتووێژدا، بە پشتبەستن بە چوارچێوەیەکی دیاریکراو لەسەر بنەمای ڕێبازە پرەنسیپییەکانی ئێران بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە بواری کەڵک وەرگرتن لە وزەی ئەتۆمی و کۆتایی هێنان بە گەمارۆ ستەمکارانەکان، هەڵوێست و داخوازییە ڕەواکانی نەتەوەی ئێرانیان ڕوونکردەوە و بە پەرۆشەوە کاریان کرد بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی دادپەروەرانە، مەعقول و بەردەوام. کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر پابەندبوونی خۆی بە ڕێبازی دیپلۆماسی و ڕاگەیاندنی ئامادەیی خۆی بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان، ئەو ڕێگا قبووڵ ناکات کە لەسەر بنەمای هەڕەشە و گوشار دامەزراون- کە هەموو ئەمانە پێچەوانەی بنەماکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانن و بۆ زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئێران و پێشێلکردنی مافی مرۆڤی هاووڵاتیانی ئێران داڕێژراون.

لەم پێوەندییەدا بە توندی ئیدانەی بەردەوامی گەمارۆ نایاساییەکان و گوشارەکانی سەر هاوبەشە بازرگانی و ئابوورییەکانی ئێران دەکات و بە نیشانەیەکی دیکەی دەزانێت کە نەتەوەی ئێران بە قووڵی گومان لە جددیەتی ئەمریکا لە ڕێگای دیپلۆماسییدا هەبێت. درێژەدان بەم هەڵسوکەوتە نایاساییانە هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستە لۆژیکی و شەرعی و یاسا نێودەوڵەتییەکانی ئێران ناکات.

بێ گومان جارێکی تر تاقیکردنەوەی شێواز و تەکنیکە سەرکەوتوو نەبووەکان تەنیا ئەنجامەکەی دووبارەبوونەوەی هەمان شکستە و تێچووی زۆری دەبێت.

News ID 54870

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha