AP ١٤٠٤ گوڵان ١١ ١٧:٣٢

ئەگەری دواکەوتنی دانوستانی ئێران و ئەمریکا

ئەگەری دواکەوتنی دانوستانی ئێران و ئەمریکا

ئاکسیۆس پاگەندەی کرد کە پێدەچێت خولی نوێی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ هەفتەی داهاتوو دوابخرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەکسیۆس بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان پاگەندەی کردووە کە پێدەچێت چوارەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕۆما دوابخرێت.

ئەم سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، خولی چوارەمی دانوستانەکان بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەخرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا ئەم هەواڵهی ئاکسیۆس پشتڕاست نەکراوەتەوە

News ID 54858

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha