ئەکتەرێکی بەناوبانگی بڕازیلی پاش فیلم هەڵگری خنکا

دۆمینگۆ مونتانیە ئەکتەری بەناوبانگی زنجیرە فیلمەکانی بڕازیل پاش فیلم هەڵگری لە ئاودا خنکا. 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بی بی سی،  مۆنتانیە کە یەکێک لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی تەلەڤزیۆنی بڕازیل بوو ، پاش ڕۆل گێڕان له‌ فیلمێک، لە کەناری ڕۆبارێکدا خەریکی مەلە کردن بوو کە لە ناکاودا خنکا.

ئەم ئەکتەرە ۵۴ ساڵە ڕۆڵئ سەرەکیی لە  زنجیرەی " ولۆ چیکۆ " دەگێڕا کە لە بەناوبانگترین زنجیرەکانی بڕازیلە. 

ئەکتەرە هاوڕێیەکەی وتی: ئەو لە ناکاودا شەپۆلێک هات و بردی. کامیلا پیتانگا کە هاوارەکانی بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی خه‌ڵک بێ ئه‌نجام مایەوە،  لە کۆتاییدا مەرگی هاوکارەکەیی بە چاوی خۆی بینی.

لە ئەم زنجیرەدا مۆنتانیە ڕۆڵی وەرزێرێکی دەگێڕا کە ئەبوایە لەگەڵ پیاوە چەکدارە ناوچەییەکاندا ڕووبەڕوو ببێتەوە.  ئەو لە سێکانسێکی پێشتردا لە حاڵێکدا کە بریندار و خوێناوی بوو خرایە هەر ئەو ڕۆبارەوە.

ئەکتەرێکی تر کە لە مەلەکردنەکەدا هاوڕێیی دەکرد داوای یارمەرتی کرد، بەڵام خەڵکی ناوچەکە پێیان وا بوو که‌ گوایه ئەمە بەشێک لە فیلمەکەیە،  ناتنە هانایانەوە.

گرووپی دەرهێنەری فیلمەکە وایان دەزانی کە ئەم ڕۆباره‌ شوێنێکەی ئەمنە لە حاڵێکدا کە پۆلیس ڕایگەیاندووە کە ئەم ناوچە بۆ مەلە شوێنێکی مەترسیدارە.

چوا کاتژمێر پاش ئەم ڕووداوە  هێزه‌کانی فریاکه‌وتن توانی تەرمی ئەم ئەکتەرە لە ۳۰۰ مەتر پێشترەوە بدۆزنەوە.

مۆنتانیە لە دایک بووی سائۆپائۆلۆ بوو و کاریشی بە کار کردن لە سیرک  دەست پێکرد و لە ساڵی ۲۰۰۸ دا هاته‌ سه‌ر شاشه‌ی تەلەڤزیۆن . ئەم فیلمە دوازدەهەمین فیلمی تەلەڤزیۆنیی ئه‌و بوو.

ئەو بە زنجیرەیەک لە ساڵی ۲۰۱۱ دا ناوبانگی دەرکرد و لە ساڵی ۲۰۱۲ دا بۆ یەکەم جار چووە پێش کامێراوە بۆ تۆماری فیلمی سینەمایی.
News Code 5482

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =