AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٣٠ ١٠:٢٨

ئەمریکا هۆشداریی دا؛ کەس نەڕواتە سووریا پەلامار دەدرێت

ئەمریکا هۆشداریی دا؛ کەس نەڕواتە سووریا پەلامار دەدرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دا لە هێرشکردنە سەر ناوچە مەدەنییەکان لە سوریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە پشتبەستن بە زانیاریی دەستکەوتوو، پێشبینی دەکات هێرش بکرێتە سەر ناوچە مەدەنییەکان لە سووریا، لەوانەش بازاڕ و هۆتێل و شوێنە ئایینییەکان.

وەزارەتەکە داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد کە لەم هەلومەرجەی ئێستادا گەشت بۆ سووریا نەکەن و داواشی لەو کەسانە کرد کە پێشتر لەو وڵاتەن دەستبەجێ سووریا بەجێبهێڵن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێشوو شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا گەشتیان کرد بۆ دیمەشق.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە توخمەکانی سەر بە ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی تیرۆریستانی حوکمڕانی سووریا، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، بە کوشتنی خەڵکی سڤیل، حەمامێکی خوێنیان لەو وڵاتەدا خستۆتەڕێ.

News ID 54685

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha