۱۰۰۰ دەف لە عەمارەتی خەسراوای سنە مۆسیقای عێرفانیان لێدا

هەزار دەف ژەن هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی فستیڤاڵی نەتەوەیی "دەف نەوای ڕەحمەت" لە شاری سنە و لە عەمارەتی خەسراو مەقامە خانەقاییەکانیانی ئامێری دەفیان لێدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەزار دەف لە  ئێورەی دووەمین ڕۆژی بەڕێوەچوونی شەشومین فستیڤاڵی نەتەوەیی دەف ژەنی "دەف نەوای ڕەحمەت" دوێنێ ئێوارە لە عەمارەتی خەسراوا بەرێوەچوو.

ئەم گرووپە هەزار کەسیە  لە ژن و پیاو ومنداڵی کوڕ و کچ پێکهاتبوو  و بە ڕێنوێنی مامۆستاکانیان مەقامە خانەقاییەکانیان لێدا.

لەمبارەوە ئەمین مورادی سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان بە هەواڵنێری مێهری وت: بۆ یەکەمین جار لە جیهاندا ئەمڕۆ دەبینین لە سنە گرووپێکی هونەری هەزار کەسی بەم ڕێکوپێکییە کار دەکات و دەف لی دەدات.

ئەمین مورادی وتی: ئامانج ئەوەیە کە مۆسیقای عێرفانی و بە تایبەتی دەف پەرەی زیاتری پێبدرێت وبیسەلمێنین کە کوردستان پایتەختی دەفی دنیایە.

News Code 5457

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =