AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٣ ٢٠:٥٩

وەزیرێکی ئێرانی خرایە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکا

وەزیرێکی ئێرانی خرایە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکا

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە گەمارۆ نوێیەکانی دژی تاران، وەزیری نەوتی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆژکانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە نوێترین گەمارۆکانی واشنتۆن لە دژی تاران کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکادا بڵاو بۆوە، ناوی موحسن پاکنژاد وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرجاو دەکەوێت.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، واشنتۆن لە نوێترین هەڵمەتی دژبەرانە و دژە ئێرانیی، جگە لە موحسن پاکنژاد وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران، چەندین پاپۆرە بە ئاڵای هۆنگ کۆنگ‌ـیش گەمارۆ دراون.

News ID 54295

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha