بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی ڕێبەرایەتی پەیەدە لە گفتوگۆیکدا جەختی کرد کە هێزەکانی هەسەدە وەکوو هێزێکی سەربازی لەگەڵ حکومەتی سووریا دانوستان دەکەن و دانانی چەک لە ئارادا نییە. ناوبراو زیادی کرد کە ڕێککەوتنەکانی داهاتوو لەسەر بەنمای پاراستنی یەکگرتوویی سووریا و بەشداری هەسەد ەلە پێکهاتەی بەرگری ئەو وڵاتە دەبێت.
ئاڵدار خەلیل هەروەها ڕایگەیاند: ئەمریکا و دیکەی زلهێزەکان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ژی داعش بەردەوام پاڵپشتیان کردووە کە گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق و هەڵوێستەکانیان ئەرێنی بووە.
ناوبراو وتیشی: ئەمریکا، فەڕەنسا و دیکەی وڵاتانی بەشدار لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و تەنانەت وڵاتانی عەرەبیش پاڵپشتیان کردووە لە دانوستان لەگەڵ دیمەشق. ڕای ئەو وڵاتانە ئەوە بوو کە ئەبێ لەگەڵ دیمەشق ڕێککەوتن بکرێت.
خەلیلە لە کۆتاییدا وتیشی: لە کویتەی سەربازی ، باس لەسەر پرسی بەشداری هەسەدە لە وەزارەتی بەرگری لێک درایەوە و ئێستاکە سەبارەت بە لێکدانەوەکان زۆر زووە، بەڵام لە ڕاستیدا هەسەدە هێزێک نییە کە خێرا چەکەکانیان دابنێن و هەڵبوەشێتەوە. ڕاستە کە هەسەدە بووەتە بەشێک لە وەزارەتی بەرگری بەڵام ڕۆڵی ئەو هێزانە لە سیستەمی بەرگری سووریا لە کومیتەی سەربازی دەبێت. ئەوەی کە ڕوونە ئەوەیە کە هەسەدە نە وەک تاکێک بەڵکوو وەکوو هێزێک دانوستان دەکات.
Your Comment