بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە زۆربەی شارەکانی سووریا لەوانە لازقیە، تەرتوس و حەما پێکدادانە لە ئارادایە و لە ئەنجامی پێکدادانە دوولایەنەکان لە نێوان هێزەکانی حکومەتی کاتی دیمەشق و گرووپە چەکدارەکان لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 300 کەس لەوانە کەسی سڤیل کوژراون.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە لە دوو ڕۆژی ڕابردووەوە تا ئێستا 95 کەس لە هێزە سەربازییەکان لەوانە 50 کەس لە ئەندامانی وەزاتەخانەکانی بەرگری و نێوخۆی سووریا و 45 ئەندامی ئەرتەشی پێشوو، هەروەها بەگشتی 142 کەسی سڤیل: لە لازقیە 76 کەس، تەرتوس 60 کەس و حەما 6 کەس ، وزیاتر لە 30 کەسی مەدەنی دیکەش کوژراون. هەروەها دەیان بریندار، ونبوو و دیل لە هەر دوولا هەیە.
بە گوێرەی راپۆرتە خۆجەییەکان لە شایەت حاڵانەوە، پێکدادانەکان بووەتە هۆی کاولکاری بەربڵاو و سووتانی خانووەکان و خەڵکی سڤیل خەساری بەرچاویان بەرکەوتووە.

بە هۆی پێکدادانەکان لە نێوان هێزەکانی حکومەتی کاتی دیمەشق و گرووپە چەکدارە ناڕازییەکان لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە زۆربەی شاەکانی سووریا لەوانە لازقیە، تەرتووس و حەما، زیاتر لە 237 کەس لەوانە خەڵکی سڤیل کوژراون.
News ID 54238
Your Comment