AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٣ ١٣:٤٥

ئێران هۆشداریی توند بە تورکیا دەدات

ئێران هۆشداریی توند بە تورکیا دەدات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی ئاژانس و لێدوانی بەرپرسی گشتی لەسەر ئەوەی کە ئێران بەدوای چێ کردنی بۆمبی ئەتۆمییە، وتی: قسە کردن بە پێی ڕوانگەی سیاسی شیاوی ئاژانس نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ڕیوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید نەسروڵڵا وتی: وەزاەورتی دەرەوە چالاکانە لە دریژەی دابینی بەرژەوەندی نەتەوەیی ئێران لە دوو هەفتەی دواییدا خەریکی هەوڵدان بووە و گرینگترین ڕووداوی ناوچەکەش بەڕێ کردنی تەرمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا بوو.

تورکیا سەبارەت بە لێکەوتەی سیاسەتەکانی زیاتر بیر بکاتەوە

بەقایی سەبارەت بە ئاڵۆزی نێوان ئێران و تورکیا وتی: ئێمە بایەخی تایبەت دەدەینە پێوەندی لەگەڵ تورکیا. بەڵام لەم دواییەدا ئەو قسانەی کە بیستمان و هەر دووباتیش بووەوە ناسازێنەر بوو و بۆیە پێویست بوو ئێران هەڵوێستی ڕوونی خۆی ڕابگەیێنێت. ئەوەی کە لە ناوچەکە لە سێ چوار مانگی دوایی ڕووی داوە ڕۆژبەڕۆژ زیاتر لێکەوتەکانی دەردەکەوێت وەکوو هەوڵەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە و سووریا. پێویستە دۆستانی تورکیایی زیاتر بیر بکەنەوە لە سیاسەتەکانیان.


گۆڕینی ناوی کەرتی ڕۆژاوا ناتوانێت ڕاستییەکانی سەر زەوی بگۆڕێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە بڕیاری کومیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە گۆڕینی ناوی کەرتی ڕۆژاوا وتی: گۆڕینی ناو ناتوانێت ڕاستییەکانی سەر زەوی بگۆڕێت و کەرتی ڕۆژاوا بەشێک لە فەلەستینە.

گرۆسی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی یاسایی ئاژانس هەوڵ بدات

ناوبراو سەبارەت بە هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوە بە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی ئاژانس و لێدوانەکانی بەرپرسی گشتی لەسەر ئەوەی کە ئێران خەریکی دەستخستنی بۆمبی ئەتۆمییە ، وتی: چاوەڕوانی ئێمە لە بەرپرسی گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئەوەیە کە بە پێی دەسەڵات و ئەرکەکانی خۆی بچێتە پێشەوە. قسە کردن بە پێی گومان و سیاسیکاری نە بە پێی دەسەڵاتی بەرپرسی گشتییە و نە یارمەتیدەری چارەسەری کێشەکان دەبێت و کەشەکە ئاڵۆزتر دەکات و هاوکاری سەختتر دەکاتەوە.

هەروەها وتیشی کە ئێران بەردەوام پابەندەی ڕوانگەی دیپلۆماتیک بووە و هیچکات لە ئەو بارەوە ساختەکاری نەکردووە و بە گشتی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئاشتیخوازانەیە.



News ID 54192

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha