AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٨ ١٨:٢٨

پزشکیان: شەڕی ئێستامان سەخڵەتترە لە شەڕی عێراق

پزشکیان: شەڕی ئێستامان سەخڵەتترە لە شەڕی عێراق

سەرۆک کۆمار وتی: شەڕی ئێستامان سەخڵەتترە لە شەڕی 8 ساڵە، چونکە ئەوکات لە ژێر زەختی بۆمب و مووشەکی ئاشکرا بووین، بەڵام لە شەڕی ئابووریدا دوژمن هەوڵ دەدا بەرەوڕووی یەکترمان بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە دیداری کۆمەڵەی نوێنەرانی پارێزگاکانی گوڵستان، مازەندەران و گیلان، وتی: گرفت و کێشەکانی کۆمەڵگا مایەی نیگەرانییە و لە لایەکی ترەوە گوشارەکانی دەرەوەشی پێوە زیاد بووە. ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان بۆ ئیدارەی هەلومەرجەکە و تێپەڕین لەو کێشانە خستۆتە گەڕ.

وتیشی: شەڕێک کە ئێستا بەرەوڕووی بووینەتەوە، لە شەڕی 8 ساڵە سەخڵەتترە، چونکە ئەوکات لە ژێر زەختی بۆمب و مووشەکی ئاشکرا بووین، بەڵام لە شەڕی ئابووریدا دوژمن هەوڵ دەدا بەرەوڕووی یەکترمان بکاتەوە و لەو ناکۆکییە کەڵکئاژوویی بکات بۆ ڕاپەڕاندنی ئامانجەکانی خۆی.

News ID 54140

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha