AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٨ ١٣:٠٩

ئاگرکەوتنەوە لە تاران کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ئاگرکەوتنەوە لە تاران کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی فریاکەوتنی پارێزگای تاران، ئاگر لە چایخانەیەک کەوتەوە و دوو کەس گیانیان لە دەست دا. بە ڕاپۆرتی

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە دەزگای فریاکەوتنی پارێزگای تاران، نزیکەی کاتژمێر ١١:٣٠ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندی پەیوەندییەکانی 115ی خزمەتگوزاریی فریاکەوتنی پارێزگای تاران درا.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕووداوەکە دەستبەجێ ٤ ئامبولانس و ٤ ماتۆر لانس و ئۆتۆمبێلێکی پشتیوانی و ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران لە شەقامی جۆمهوری تاران.

لەم ڕووداوەدا 2 کەس گیانیان لەدەست داوە و 3 کەسیش بریندار بوون کە دوانیان دوای چارەسەری سەرەتایی گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.

News ID 54134

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha