بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی لە دیدار لەگەڵ زیاد نەخالە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی بەرخۆدانی ئیسلامی و حەماس لە غەزەدا وەک نیشانەی ئیرادەی بەهێزی گەلی فەلەستین و بەرەی بەرخۆدان لە بەرامبەر ڕژیمی زایۆنی، وتی: هەلومەرجی ئێستای دنیا گۆڕاوە و هەڵسوکەتی ئەمریکاش لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیادا و لە جێ جێی جیهاندا گۆڕانی بەسەر دێت.
وتیشی: هەر ئەو کارەی ئەمریکا بە ئۆکراین و ئەورووپای کرد، بە ئیسرائیلیشی دەکات.
Your Comment