ئەرۆغان بۆ مانەوەی هێزەکانی لە سووریا پاساو دێنێتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا هەوڵ دەدات کە بۆ مانەوەی هێزە سەربازییەکانی خۆی لە سووریا پاساو بێنێتەوە. 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حوڕییەت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند:شەڕ لەگەڵ داعش ئەرکی تورکیایە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە تورکیا لە ماوەی ۵ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام لە گرووپە تیرۆریستییەکانی ناو سووریا و لەوانە داعش پاڵپشتی کردووە. 
شیاوی باسە کە تورکیا لە ۲۴ ی ئۆگۆستی ۲۰۱۶ەوە بە بیانووی شەڕ لەگەڵ داعشدا هێزەکانی خۆی بردووەتەو نێو خاکی سووریاوە و لە ڕاستیدا خەریکی شەڕ لەگەڵ هێزە کوردییەکانی ئەو ناوچەیەیە.
تورکیا لە حاڵێکدا چالاکی سەربازی لە سووریا درێژە دەدات کە دەوڵەتی سووریا ئەم کارەی ئیدانە کردووە و ئەوەی پێشێل کردنی مادی سەروەری سووریا وەسف کردووە.
News Code 5406

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =