بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
عەلی ساڵحی دادستانی تاران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەمیر محەمەد خالەقی خوێندکاری بەڕێوەبەرایەتی زانکۆی تاران کرد کە شەوی چوارشەممە لە گەڕەکێکی نزیک کوچەی زانکۆی تاران لەلایەن دزەکانەوە بە چەقۆ کوژرابوو.
ساڵحی وتی: چەند کەسی گوماناوی هاوپەیوەند بە کوشتنی ئەو خوێندکارە دەستبەسەر کراون.
وتیشی: لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
Your Comment