بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، لە سەردانەکەیدا بۆ وێستگەی ئەتۆمی بووشێهر، مەسعوود پزشکیان پێداچوونەوەی بە دۆخی بنیاتنانی یەکەی دووهەم و سێهەمی وێستگەی ئەتۆمی بووشێهر کرد.
سەرۆک کۆمار هەروەها سەردانی مەکۆی ئۆپەراسیۆنی بۆ بنیاتنانی قۆناغی دوو و سێی وێستگەی ئەتۆمی بووشێهری کرد و لە کۆتایی ئەم سەردانەشدا فەرمانی دانانی بەشی یەکەمی ئامێرە گرنگەکانی بینای ڕیاکتۆری یەکەی دووهەمین دەرکرد.
ئامانج لە دانانی ئەم ئامێرە باشترکردنی نیشاندەری سەلامەتییە.
سەرۆک کۆمار سەردانی بەشە جۆربەجۆرەکانی قۆناغی یەکەمی وێستگەی ئەتۆمی بووشێهر لەوان ژووری کۆنترۆڵ و تۆرباینەکەی کرد و لەڕێگەی ڕوونکردنەوەکانی بەڕێوەبەران و پسپۆڕانی وێستگەی کارەباوە زانیاری لەبارەی وردەکاری چالاکییەکان، بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبای بەرهەمهێنراوی وێستگەی کارەباوە وەرگرت.
Your Comment