بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پزشکیان لە کۆبوونەوەی هەڵکەوتەکانی پارێزگای بووشێهر لە باشووری ئێران وتی: ئێمە ناڵێین قسە ناکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد: ترامپ هەموو سزاکان دەسەپێنێت و دواتر باسی دانوستان کردن دەکات. هەموو ڕێگاکان دادخەن و خواردن و دەرمان گەمارۆی دەخرێتەسەر؟
وتیشی:بە پشت بەستن بە گەلی خۆمان و هەبوونی پلانێکی ڕوون، توانای چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکانمان هەیە. ناتوانن ڕێگامان لێ بگرن. با لە پرسە بچووکەکاندا گیر نەکەوین و کارەکە بدەینە دەست کەسانی لێهاتوو.
Your Comment