AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٥ ٠٨:٠٣

حەماس سیاسەتە تۆقێنەرەکانی تلاڤیڤ ئاشکرا دەکات

حەماس سیاسەتە تۆقێنەرەکانی تلاڤیڤ ئاشکرا دەکات

حەماس ڕایگەیاند: پرسی فەلەستین هەنگاوی ناوەتە قۆناغێکی هەستیار و قەیراناوی، بۆیە دیسان جەخت لە گرنگیی بەرخۆدان و پاوەجێی گەلی خۆشەویستمان دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی شەهاب، بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، ئاشکرای کرد: ڕژیمی زایۆنی درێژە بە ڕاپەڕاندنی پیلانی تەڤڵدان و کۆچدان لە کەرتی ڕۆژئاوا دەدات.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: ڕاگەیاندنی دزینی زەویگەلی بانگەشەکراوە لە کەرتی ڕۆژئاوایی و لەوان زەوییەکانی ڕاموڵڵا، تووباس و غوری ئۆردۆن و بەهرەوەرگرتن لەو زەویانە بۆ شارۆچکەسازی و داگیرکاری، هەنگاوێکە لە پێناو ڕاپەڕاندنی پیلانی تەڤڵدان و داگیرکردن کە ئیسرائیل بەپەلە و لە ڕێگەی دەستدرێژیی سەربازی بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوایی خەریکی ڕاپەڕاندیانە. دیارە گوشارخستنە سەر گەلی فەلەستین و بە جەهانم‌کردنی ژیانیان و سەپاندنی واقعی مەیدانی نوێ بە قازانجی شارۆچکەنشینانی زایۆنییە.

حەماس بە ئاماژە بە هەلومەرجی هەستیار و قەیراناوی فەلەستین لەسای دەسەڵاتدارێتی باڵی راستی ڕادیکاڵی ئیسرائیل و پاڵپشتی و وەهمەکانی ترامپ، جەختی لەوەش کرد: ئێمە پێداگرین لە گرنگیی پاوەجیی و بەرخۆدانی گەلی خۆشەویستمان لە کەرتی ڕۆژئاوایی و قودس کە هێڵی پێشەوەی خەبات بۆ تێکشکاندنی پیلانە داگیرکارییەکانە.

News ID 53968

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha