بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌حمود ته‌ها، به‌رپرسی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له لوبنان ڕایگەیاند "به‌هیچ جۆرێك قبووڵ ناكه‌ن غه‌ززه چۆڵ بكرێت، ناچاربن په‌نا بۆ بژارده‌ی سه‌ربازی ده‌به‌ن به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له هه‌نگاوێكی له‌وجۆره".
ئەو بەرپرسەی حەماس ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی بزوتنه‌وه‌كه‌ی له پلانه‌كه‌ی تره‌مپ دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ی به بژارده‌ی سه‌ربازی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ترامپ كرد.
وتیشی، "ئه‌م پلانه له‌لایه‌ن گه‌لی فه‌ڵه‌ستین یان ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بی و ئه‌وروپاییانه‌ی كه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خۆیان بۆ ده‌ربڕیوه، قبووڵ ناكرێت، حه‌ماس بژارده‌ی سه‌ربازی خۆی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و پلانانه ڕاده‌گه‌یه‌نێت"، جه‌ختیشیكرده‌وه كه "هه‌موو بژارده‌كان له‌م ڕووه‌وه كراوه‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌ماس، حكومه‌تی ئیسرائیلی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی "كارده‌كات بۆ دروستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، به‌و پێیه‌ی ڕێگری ده‌كات له چونه ژوره‌وه‌ی چادر و خانوه دروستكراوه‌كان كه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هێنانیان كراوه".
مه‌حمود ته‌ها ده‌شڵێت، "ئه‌مه له چوارچێوه‌ی فشارخستنه سه‌ر حه‌ماس و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین دێت بۆ ئه‌وه‌ی ملكه‌چی پلانه‌كانی ئیسرائیل بن كه ئامانجیان ئاواره‌كردنیانه له خاكه‌كه‌یان"
Your Comment