بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەڵوێستی ئەم دواییەی بەرپرسانی ئەمریکا لەسەر داگیر کردنی غەززە دوای پێشنیاری گەڵاڵەی کۆچاندنی زۆرەملێ خەڵکی غەززە بۆ میسر و ئوردن، هێنانە ئارای ئاوەها هزرێکی سەرسووڕهێنەر و لە قازانجی گەڵاڵەی ئیسررائیل بۆ لەناوبردنی فەلەستین وەسف کرد و داووای ئیدانە کردنی یەکلایی لەلایەن کۆمەڵگای جیهانی و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی کرد.
ناوبراو وتیشی: بێ گومان خەڵکێک کە لە ئەو پەڕی گوشارەکاندا بە خوێنی خۆیان خۆڕاگریان کرد و نیشتمانی خۆیان بەجێ نەهێشت، ئیزن نادەن ئەمریکا و ئیسرائیل بە شێوەی دیکە شوناسی نەتەوەیی و مێژوویان لەناوببەن و ئەو گەڵاڵە بە واتای درێژەدانی گەڵاڵەی ئامانجداری ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی تەواوی فەلەستینە و دژی یاساو ڕێسا نێودەوڵەتیەکان و مافی مرۆڤە و بەتواوەتی ڕەت دەکرێتەوە.
بەقایی بە پاڵپشتی لە هەڵوێستی بنەڕەتی زۆربەی وڵاتەکان و کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکان لە دژایەتی لەگەڵ گەڵاڵەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە غەززە، داوای هەڵوێستی ڕوون و یەکگرتووی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەو بارەی کرد.
Your Comment