AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٦ ١٣:١٠

پیلانی مەترسیداری ئیسڕائیل بۆ بوردمانی کەرتی ڕۆژاوا

پیلانی مەترسیداری ئیسڕائیل بۆ بوردمانی کەرتی ڕۆژاوا

سەرچاوە عیبریەکان باس لەوە دەکەن کە دەزگا ئەمنییەکان و هەواڵگری ڕژێمی ڕژێمی ئیسرائیل بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژیم، بەنیازن هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی شەهاب نیوز، سەرچاوە عیبریەکان ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند کە دەزگا ئەمنیەتی و هەواڵگرییەکانی ڕژیمی زایۆنی بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی ڕژیم بەنیازن هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا بکەن.

کەناڵی 14 کە تەلەفزیۆنی ئیسرائیلە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە بەرپرسی دەزگای هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل ناسراو بە "ئامان" فەرمانی بە پلانێکی بەرفراوان داوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و دەستنیشانکردنی خاڵەکانی پەیوەست بە بەرخۆدانی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژئاوا.

News ID 53860

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha