AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٧ ٠٨:٠٢

بەڕێوەچوونی جێژنی سەرکەوتنی غەززە لە تاران

بەڕێوەچوونی جێژنی سەرکەوتنی غەززە لە تاران

سەرۆکی شۆرای هاوئاهەنگی بانگەشەی ئیسلامی پارێزگای تاران لە بەڕێوەچوونی جێژنی سەرکەوتنی خەڵکی عەززە لە تاران لە ڕۆژی پێنجشەممە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید موحسێن مەحموودی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە ڕایگەیاند: دوابەدوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززە شەپۆلێک لە شایی و خۆشی جیهانی ئیسلام و لایەنگرانی بەرخۆدانی گرتۆتەوە و بۆ جارێکی دیکە حەماس و بەرخۆدان بە سەر ئیسرائیل سەرکەوت.

سەرۆکی شۆرای هاوئاهەنگی بانگەشەی ئیسلامی پارێزگای تاران وتی: خوێنی پاکی شەهیدان وەڵامی دایەوە و بۆ جارێکی دیکە براوەیی بەرخۆدان بە جیهان نیشان درا و ئەبێ لە شایی گەلی غەززە و فەلەستین هاوبەشی بکەین.
مەحموودی زیادی کرد: هەر بەو بۆنەوە ڕێوڕەسمی جێژنی سەرکەوتنی خەڵکی عەززە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ ی بەفرانباری ١٤٠٣ دوای نوێژی ئێوارە و شەو، لە گۆڕەپانەکانی فەلەستین، خۆراسان، فەلەکەی یەکەمی سادقیە و حەوت حەوزی تاران لە کاتژمێر ١٨ بەڕێوە دەچێت.
News ID 53592

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha