فەرەنسا پشتیوانی هەرێمی کوردستان دەبێت

فرانسوا ئۆلاند سەرۆك کۆماری فەرەنسا جەختی لە كاری هاوبەشی وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان كردەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو فرانسوا ئۆلاند سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزە پێشوازی لە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم کرد.

ئۆلاند سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لە شەڕی تیرۆر راگەیاند و جەختیشی کرد کە پاریس پاڵپشتی هەرێمی كوردستان دەبێت.

لەبەیاننامەكەدا هاتووە، لەو كۆبونەوەیەدا باس لە پێویستی رزگاركردنی موسڵ كرا و هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە دەبێ بۆ قۆناغی دوای داعش پلانێك بۆ بەڕێوەبردنی موسڵ و دۆخی پێكهاتەكان دابنرێت و بە پێویستیشیان زانی كە ئاساییش و داهاتووی پێكهاتەكان لە پارێزگای نەینەوا گەرەنتی بكرێت.

پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دانوساندنەكانی نێوانیان تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بووە و سەرۆكی فەڕەنسا داوای كردووە هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا لە شەڕی تیرۆریستان و ڕزگاركردنی موسڵ بەردەوام بێت. بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوا پێشهاتە سیاسییەكان و هەروەها بارودۆخی سووریا تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەی بارزانی و سەرۆكی فەرەنسا بووە."

News Code 5349

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =