یەکێتی ئەورووپا گەمارۆکانی سەر ڕووسیا درێژ ده‌کاته‌وه‌

پاش زیاد کردنی ناوی زیاتر لە ٨٠ کۆمپانیای ڕووسی بە ڕیزی گەمارۆکانی ئەمریکا، یەکێتی ئەورووپاش گەمارۆکانی خۆی بۆ سەر ڕووسیا درێژ کرده‌وه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، یەکێتی ئەورووپا گەمارۆکانی خۆی دژی ڕووسیا بە هۆی دژایەتییەکانی لە سەر پرسی ئۆکرانیا بە ماوەی شەش مانگ درێژ کردووەتەوە.

یەکێتی ئەورووپا قەدەغە کردنی ١٥٠ کەس و ٣٧ کۆمپانیای ڕووسیی بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە درێژ کرەوە. گەمارۆوە پێشووەکان تا ڕێکەوتی ١٥ی سێپتامبەر (٢٥ی خەرمانان) درێژەی هەیە.

گه‌مارۆکان یەکەم جار لە مانگی مارسی ٢٠١٤ دژی ڕووسیا دەرکرابوون.

یەکێی ئەورووپا لە ئەم گەمارۆیانەدا ژمارەیێک بەرپرسی باڵای ڕووسی لەوانە دیمیتری راگۆزین، جێگری سەرۆک وەزیران و هەوەها ژمارەیێک لە ڕێکخراوە گەورە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە وەکوو کۆمپانیان ئێڵماز – ئانتی کە سامانە بەرگرییە مووشەکیەکان دروست دەکات، کردوویەتە ئامانج.

لە مانگی مارسی ٢٠١٤ دانشتووانی نیمچەدوورگەی کریمە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا لە گشت پرسیێکدا بەشداریان کرد و دەنگیان لە سەر جودا بوونەوە لە ئۆکرانیا و لکان بە ڕووسیاوه‌. لە کاردانەوە بە ئەم کارە، ڕۆژاوا ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە لکاندنی نایاسایی کریمە بە خاکی خۆی و گەمارۆی خۆی بۆ سەر ڕووسیا دەسپێکرد.

مانگێک پاش ئەوە، دەوڵەتی ئۆکرانیا ئۆپراسیۆنی سەربازیی بەربڵاوی لە ناوچەکانی دۆنتسک و لووهانسک لە سنوورە ڕۆژهەڵاتییەکانی خۆی دەستپێکرد؛ ئەم ناوچانە شوێنی دانیشتنی زۆرێک لە بە ڕەگەز ڕووسەکانی ئۆکرانین و کیێف ترسی ئەوەی هەیە کە ئەم ناوچانەش خۆیان بەنە پاڵی ڕووسیاوە.

ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا ڕووسیا بە گەش کردنەوەی قەیران لە ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی ئۆکرانیا تۆمەتبار دەکەن و گەمارۆیان بۆ سەر ڕووسیاش دەرکردووە؛ ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕووسیا هەر جۆرە دەستێوەردانێک لە خاکی ئۆکرانیا ڕەت دەکاتەوە. 

بە پێی ڕاگەیێندراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، قەیران لە ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی ئۆکرانیا تا ئێستا نێزیک بە ٩ هەزار و ٥٠٠ کوژراو و زیاتر لە ٢١ هەزار برینداری بە دواوە بووە.

News Code 5342

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =