فستیڤاڵی مۆسیقای له‌یلاخ کۆتایی هات

دوای چه‌ند ڕۆژ له‌ به‌ڕێوه‌ چوونی فستیڤاڵی مۆسیقای له‌یلاخ له‌ پارێزگای کوردستان، ئه‌م فستیڤاڵه‌ کۆتایی پێهات.

به‌ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ له‌ میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی به‌ کۆتایی گه‌یشتنی فستیڤاڵی مۆسیقای له‌یلاخ، عیسا فه‌لاحی به‌رپرسی فستیڤاڵه‌که‌ وتی: ئامانجی ئه‌م فستیڤاڵه‌ ناساندن و گه‌شه‌ دانی زیاتر به‌ مۆسیقای فۆلکلۆری کوردییه‌، ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌ی زیاتر به‌ مۆسیقای ناوچه‌ی له‌یلاخ بده‌ین ئه‌م فستیڤاڵه‌مان به‌ به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی کوردستان و پارێزگاکانی دیکه‌ به‌ڕێوه‌ برد.

ئه‌و زیادی کرد: ۳۰ گرووپ له‌م فستیڤاڵه‌دا به‌شدار بوون و زیاتر له‌ ۶۰ هونه‌رمه‌ندیش هونه‌ری خۆیان له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا پێشکه‌ش به‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ کرد.

شایانی باسه‌ که‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵه‌ هه‌موو دام و ده‌زگاکانی ناوچه‌ی له‌یلاخ هه‌وڵیان داوه‌ تاکوو ئه‌م فستیڤاڵه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر ڕێک و پێک و لا ئاستێکی باڵادا به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

ساڵی پێشوو ته‌نیا یه‌ک گرووپ له‌ پارێزگاکانی دیکه‌وه‌ به‌شداری ئه‌م فستیڤاڵه‌یان کرد، به‌ڵام ئه‌مساڵ ۶ گرووپ له‌ پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاواوه‌ به‌شداریان کرد.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ که‌ ناوچه‌ی له‌یلاخ ده‌که‌وێته‌ نێوان دوو شاری قوروه‌ و دێولان که‌ سه‌ر به‌پارێزگای کوردستانه‌، له‌یلاخ ناوچه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ مۆسیقای فۆلکلۆره‌ و مۆسیقای و ملۆدی کوردی تایبه‌ت به‌ خۆیی هه‌یه‌.

News Code 5318

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =