باوترین شێرپەنجەی پیاوان بناسن

ئەگەری مەرگی پیاوان بە هۆی شێرپەنجەوە زیاتر لە ژنانە، بەڵام پێشکەوتنە زانستیەکان وەکوو ئانتی بیووتیکەکان، وده‌رزی و کیمیا دەرمانی لە سەر نزم بوونەوەی ڕێژەی مەرگ بە هۆی شێرپەنجەوە کاریگەریی هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە وتەی لێکۆڵەرەوان شێرپەنجەی پرۆستات، شێرپەنجەی سەرەکی و پێشڕەو لە نێوان پیاوانە، بەڵام ژمارەیەکی تری شێرپەنجە هەن کە پیاوان ئەبێ خۆیان لە بەرامبەریاندا بپارێزن. لێکۆڵەران لە ڕاپۆرتێکدا بە ۵ جۆر لە باوترین شێرپەنجەکان لە پیاواندا ئاماژەیان کردووە.
شێرپەنجەی پرۆستات
شێرپەنجەی پرۆستات، باوترین شێرپەنجە لە پیاوانە و دووهەمین شێرپەنجەی کوشندە( پاش شێرپەنجەی پوف) دێتە ئەژمار.  بە پێی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی شێرپەنجەی ئەمریکا،  لە هەر ۷ پیاو، یەک کەس لە ماوەی ژیانیدا تووشبوو بە شێرپەنجەی پرۆستات ناسراوە.
شێرپەنجەی پرۆستات کاتێک دەس پێ دەکات کە خانەکانی پەڵەی پرۆستات بە شێوەیەکی نائاسایی دەست دەکەن بە گەورە بوونەوە.  لە حاڵێکدا فاکتەرە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەکان وەکوو ڕەگەز، ڕابردووی بنەماڵەیی و تەمەن کۆنترۆڵ ناکرێن، بەڵام بەکارهێنانی خواردنە تەندروستەکان، پاراستنی کێشی ئیدەئاڵ و نەکێشانی جگەرە دەتوانن لە بەرگریدا یارمەتیدەر بن.
شێرپەنجەی پۆف
شێرپەنجەی پۆف، دووهەمین شێرپەنجەی باوە هەم لە پیاوان و هەم لە ژیاندا.  نێزیک بە یەک لە سەر چواردەی پیاوان لە ماوەی ژیانیان دا تووشی شێرپەنجە دەبن و ئەم نەخۆشییە هەم کەسانی جگەرەکێش و هەم ئەوانەش کە جگەرە ناکشێن دەگرێتە بەر.  ئەگەرچی لە جگەرەکێشان دا ئەم ڕیسکە زۆرترە وئەو کەسانەی کە جگەرە ناکێشن ڕیسکیان نزمترە. هۆکاری بنەڕەتیی شێرپەنجەی پۆف،  گەشەی لە ڕادە بەدەردی خانە ناسروشتیەکان لە یەک یان دوو پۆفەکەیە کە وردە وردە دەبێتە هۆی دروست بوونی توومۆر و ناڕێکوپێکی لە کاری پۆف. باشترین شێوەی بەرگری لە شێرپەنجەی پۆف، دووری لە جگەرە کێشان و دووری لە دووکەڵی جگەرەی جگەرە کێشەکانە.
شێرپەنجەی ڕیخۆڵە
شێرپەنجەی ڕیخۆڵە سێهەمین شێرپەنجەی باوە لە نێوان پیاواندا. بە گشتی ڕیسکی تووشبوون بە ئەم  شێرپەنجە لە پیاواندا نێزیک بە لە هەر ۱۲ کەس یەک کەسە.  زیاتر شێرپەنجەی ڕیخۆڵە و شێرپەنجەی کووم هاوکات خۆیان نیشان دەدەن. گەشە و زیادبوونی خانە شێرپەنجەییەکانی ڕیخۆڵە بە خێرایی ئەنجام دەبن. تاقیکردنەوەی ڕێکی شێرپەنجە، دووری گرتن لە جگەرە وکحوول، ئاستی ڕیسکی تووشبوون بە ئەم شێرپەنجەیە دێنێتە خوارەوە.
شێرپەنجەی میزڵدان
شێرپەنجەی میزڵدان چوارەمین شێرپەنجەی باوە لە نێو پیاواندا.  شێرپەنجەی میزڵدان زیاتر لە بەساڵاچووەکاندا و لە هەر ۱۰کەسدا ۹ کەسی بان ۵۵ ساڵ تەمەن ڕوو دەدات. مامناوەندی تەمەنی ناسینی ئەم شێرپەنجەیە ۷۳ ساڵە.  بە گشتی ئەگەری تووشبوونی پیاوان بە ئەم شێرپەنجەیە لە ماوەی ژیانیاندا،  ۱ بە ۲۶ کەسە.  زیاتر خانە شێرپەنجەییەکان لە پێکهاتەی دەوری میزڵدان بڵاو دەبنەوە ولە جۆری هێرشیدا لە لایەن پەڵەی لەنفاویەوە لە ته‌واوی لەشدا بڵاو دەبنەوە و ڕیخۆڵە، گورچیلە، جەرگ و پۆفەکان دەخەنە ژێر کاریگەرییەوە.
شێرپەنجەی پێستی ملانۆما
شێرپەنجەی پێست باوترین جۆری شێرپەنجەیە و شێرپەنجەی ملانۆماش نێزیک بە یەک لە سەدی شێرپەنجە پێستییەکان دەگرێتە بەر، بەڵام زۆربەی مەرگەکانی بە جێماو لە شێرپەنجەی پێست بە هۆی ملانۆمایە.  مەترسیی تووشبوون بە ملانۆما لەگەڵ چوونەسەرەوەی تەمەن ڕوو دەدات و مامناوەندی تەمەنی تووشبوون بە ئەم شێرپەنجەیە ۶۳ ساڵە.  ئەگەرچی لە تەمەنی خوارتر لە ۳۰ ساڵانیشەوە کەم ڕوو نادات.  ئەم شێرپەنجەیە لە باوترین شێرپەنجەکان لە نێو لاوان، بەتایبەتی ژنانە. پیاوانی ۱۵ بۆ ۳۹ ساڵ ۵۵ لەسەد زیاتر ئەگەری تووشبوون بە ملانۆمایان هەیە و لەم لایەنەوە لە تەمەندا لەگەڵ ژنان هاوشێوەن.  دووری گرتن لە وەستان لە ژێر هەتاودا و ئەویش بۆ ماوەیێکی درێژ گرینگترین ڕێگەچارەی بەرگری لە شێرپەنجەی پێستە.

News Code 5292

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =