AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٠ ١٢:٠٤

نوێترین لێدوان سەبارەت بە چالاکی ئەتۆمی ئێران

نوێترین لێدوان سەبارەت بە چالاکی ئەتۆمی ئێران

سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لێدوانێکی نوێی سەبارەت بە ناچالاک کردنەوەی راکتۆری ئەراک دوای ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بڕیار بۆ چالاک کردنەوەیان لە دۆخی ئێستادا هێنایە ئاراوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە لێدوانێکدا ئاماژەی دایە سەر داهێنان بۆ گەڕانەوەی خێرا بە دۆخی ئاسایی لە ئەگەری بێ بەڵةی لایەنەکان هەمبەر بەڵێنەکانیان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و وتی: بە بەدی هاتنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی وا بڕیار درا کە بۆرییەکانی کالاندریای ڕاکتۆری ئاوی قورسی ئەراک دابخرێن. بەم پێیە ئێمە بە پێی گەڵاڵەیەکی نوێ ئەبێ لە چاڵەی ڕاکتۆری ئەراک کالاندریا کۆنەکە کە هوماری سووتەمەنییە، دەربهێنین تا کالاندریای نوێ جێگیر بکەین.

ناوبراو لە درێژەدا باسی بڕیاری شاردراوەی بۆ بەردەست خستنی ئامێری هاوشێوە بۆ پاشەکەوتی سووتەمەنی ڕاکتۆری ئەراک دەکات و زیادی کرد: من ئەو کاتە بۆریی هاوشێوەم بۆ سووتەمەنی ڕاکتۆری ئەراک کڕی و ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە بەس ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاگاداری ئەو بابەتە بوو چونکوو دەمانزانی لایەنی بەرانبەر بێ بەڵێنی دەکات و ڕێبەریش بۆ خۆیان وتیان کە وشیاری بێ بەڵێنییەکان ببن.

ناوبراو هۆکاری ئەنجامی ئەو هەوڵە بۆ دۆزینەوەی چارە بۆ گەڕانەوەی خێرا بۆ سەر چالاکی سەرەتایی ئەتۆمی لە ئەگەری بێ بەڵێنییەکانی ڕۆژاوا وەسف دەکات و زیادی دەکات: ئەو کارەمان ئەنجام دا کە ئەگەر بڕیار بوو سەردەمانێک بگەڕێینەوە کارەکە خێرا ئەنجام بدرێت. ئێمە بۆرییە پاشەکەوتە سووتەمەنییەکانی ڕاکتۆرمان کە هێنایە دەرەوە بە چیمەنتۆ پڕمان کردەوە بەڵام هاوشێوەی هەمان بۆریمان لە ئێستادا هەیە و بە ئاسانی دەتوانین دایببەستین.

News ID 52913

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha