چاوپێکەوتنی یەک کاتژمێری پووتین و ئۆباما لە چین

سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گرووپی ۲۰ پێکەوە دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەسۆشەیتێد پرێس، دیداری ڤلادیمێر پووتین و باراک ئۆباما کە زیاتر لە یەک کاتژمێری خایاند لە حاڵێکدا بەڕێوە چوو کە دەزگا هەواڵدەرییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شکستی دانوستانەکانی ڕووسیا و ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی سووریا هەواڵیان دابوو.
بە پێی ڕاپۆرتی کرێملین،  پووتین و ئۆباما لە دیداری ئەمڕۆیاندا سەبارەت بە سووریا و ئۆکرانیا وتووێژیان کرد.
کرێملین بۆ شرۆڤەی دیدارە یەک کاتژمێریەکەی سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە دەستەواژەی "باس" کەڵکی وەر گرتووە.
پووتین پێش لە دیدار لەگەڵ ئۆباما لەگەڵ ڕێبەرانی فەرەنسا و ئەڵمانیا دیدار و لەگەڵیان سەبارەت بە بارودۆخی سووریا و ئۆکرانیا وتووێژی کرد بوو.

News Code 5278

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =