چین دەبێتە خاوەن گەورەترین فڕۆکەی دنیا

چین ئەیەوێت بە هاوکاریی ئۆکراین کە سەردەمێک گەورەترین فڕۆکەکانی بەرهەم دەهێنا، گەورەترین فڕۆکەی دنیا بەرهەم بهێنێ.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای ئۆکراینیی ئانتۆنۆف یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیا بەرهەم هێنەرەکانی فڕۆکە لە سەردەمی دەسەڵاتداریی سۆڤییه‌تدا بوو کە ئێستا شکۆی جارانی نەماوە. ئێستا هەواڵ گەیشتووە کە  بە هاوکاریی چین و ئۆکراین گەورەترین فڕۆکەی جیهان بەرهەم دێت.

ئانتۆنۆف بە بەرهەم هێنەری فڕۆکە گەورەکان بەناوبانگە. ئەم کۆمپانیا لە هەشتاکانی زایینیدا گەورەترین فڕۆکەی جیهانی بە ناوی An ۲۲۵   Mriyaبەرهەم هێنا. بە ئەم فڕۆکەیە کە ئێستاش هەر نموونەیەکی بە کار دەهێنرێت خەونیش دەوترێ.

لە ئەم فڕۆکەیە بۆ گواستنەوەی بەرهەمە زۆر گەورەکان وەکوو پەڕەی تووربینەکان تا ماشینە گەورە نەوتییەکان کەڵک وەردەگیردرێ. ئێستا چین هاتووەتە مەیدانەوە و  ئەیەوێ ڕێکۆردی گەورەترین فڕۆکەی دنیا بشکێنێ.

لە ڕاستیدا فڕۆکەیێک کە چین ئەیەوێ بەرهەمی بهێنێ نموونەی دووهەمی An-۲۲۵ Mriya ە کە بە پێی ڕێککەوتنی ئەم دواییانەی په‌کین و کیێف بەرهەم دێت.

ئەم فڕۆکەیە لە چاو نموونەی یەکەم درێژترە و دوو ماتۆری زیادەشی هەیە. تەختی ئەم فڕۆکەیە لە چاو نممونەی پێشوو پێشکەوتوو ترە. هەروەها باڵەکانی گەورەتر و کلکی فڕۆکەکەش گەورەترە.

تەواویی ئەم گۆڕانە گشتیانە بە واتای ئەوەیە کە گەورەترین فڕۆکەی داهاتووی دنیا توانای گواستنەوەی ٧٠٠ تۆنی ئەبێ کە ٢٠٠ تۆن زیاتر لە بووینگ ٧٤٧ و ٥٠ تۆن زیاتر لە ئەیرباس AN۳۸۰۸۰۰F وەکوو گوەرەترین گفڕۆکەی موسافبەری ئێستای دنیا و دووهەمین فڕۆکەی گەورەی جیهانە.

News Code 5275

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =