به‌رهه‌مه‌کانی فستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان دیاری کرا

دوای کۆتایی هاتن به‌ پڕۆسه‌ی داوه‌ری یازده‌هه‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان، ۲۳ شانۆ به‌شداری فستیڤاڵه‌که‌ ده‌که‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر،  له‌ نێوان ۲۷۱ شانۆی نێردراو بۆ ده‌بیرخانه‌ی فستیڤاڵه‌که‌، ۱۷ شانۆ له‌ به‌شی ئازاد کێبه‌رکێ ده‌که‌ن و ۵ شانۆی دیکه‌ش له‌ به‌شی ئایینی و ڕێوڕه‌سمیدا نمایش ده‌کرێن، هه‌روه‌ها له‌م خوله‌دا ته‌نیا یه‌ک به‌رهه‌م وه‌ک شانۆی میوان توانیه‌تی به‌شداری فستیڤاڵه‌که‌ بکات.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی لێژنه‌ی داوه‌ری فستیڤاڵه‌که‌ ئه‌م شانۆیانه‌ بۆ ئه‌م خوله‌ هه‌ڵبژێردراون بریتین له‌:

"چیرۆکی خه‌ڵک" له‌ په‌یام عه‌زیزی له‌ تاران

"به‌سه‌رهاتی ئاڵۆزی ده‌ست پێکردنی کارێک" له‌ مه‌هسا ئه‌فخه‌می له‌ ته‌فره‌ش

"ده‌ربه‌ده‌ری کار" له‌ موختار محه‌مه‌دی و که‌ژاڵ ڕاست بین له‌ مه‌ریوان

"هاواری دارستان" له‌ سۆران حسه‌ینی له‌ مه‌ریوان

"ڕزگار بوون له‌ خوله‌کی سه‌گیدا" له‌ کورش ئه‌حمه‌دی له‌ سنه‌

"بێ ده‌نگی ڕه‌نگه‌کان" له‌ حامید سه‌نه‌می له‌ مه‌ریوان

"کاک، منداڵ، شه‌قام" له‌ مه‌حه‌مه‌ ئه‌مین کۆنه‌پۆشی له‌ مه‌ریوان

"هێڵه‌ماسی برژاو" له‌ هاوڕێ ڕه‌زایی له‌ سه‌قز

"کێ منی کوشت؟ "له‌ محه‌مه‌د ڕه‌زا ئاگاه‌ له‌ سونقوڕ

"شه‌ڕی ده‌مامکه‌کان" له‌ عه‌زیز زادسه‌ر له‌ مه‌ریوان

"ئاغای نیگه‌ران" له‌ فه‌ریدون ئه‌حمه‌دی له‌ سنه‌

"لاسایی کردنه‌وه‌ی پترۆس" له‌ سه‌عید خه‌یروڵاهی له‌ دێلۆڕان

"دیپۆڕت" له‌ په‌رهام ئه‌خلاقی له‌ ساری

شایانی باسه‌ که‌ وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ یازده‌هه‌مین فستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

News Code 5274

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =