بریتانیا خوله‌کی ۹۵ سلۆواکی برده‌وه‌/ وەستانی پۆڵه‌ندا بەرانبەر قەزاقستان

هەڵبژاردەی تۆپی پێی بریتانیا لە یەکەم یاریی خۆیدا بە ڕاهێنه‌ریی سام ئالاردایس بەرانبەر سلۆواکی سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێیەکانی هەڵبژاردنی مۆندیالی جیهانی ٢٠١٨ ی  ڕووسیا لە به‌ژی ئەورووپا شەوی ڕابردوو درێژەی هەبوو و بەم پێیە هەڵبژاردەی بریتانیا لە گرووپی F بەرانبەر بە میواندارەکەی سڵۆواکی یەک بە هیچ سەرکەتنی بە دەست هێنا.

ئەم ئاکامە لە حاڵێکدا هاته‌ دی کە مارتین شکرتێل، یاریزانی بە ئەزموونی سڵوواکەکان لە خولەکی ٥٧ بە وەرگرتنی کارتی زەردی دووهەم کرایە دەرەوە. بریتانیا پاش ئەم ڕووداوە گوشاری زیاد کرد و جارێکیش تیره‌کی دەروازەکەی هەژاندەوە تا ئەوەی کە ئادام لالانا لە خولەکی ٩٥ دا دەروازەی بەرانبەرەکەی کردەوە.

ئەمە یەکەم یاریی بریتانیا بە ڕاهێنه‌ریی سام ئالاردایس بوو. ئەو پاش شکستی بریتانیا لە کێبڕکێیەکانی یۆرۆ٢٠١٦ دا جێگای رووی هاجسۆنی گرتەوە.

لە یارییەکانی تری یەکشەممە شەودا هەڵبژاردەی پۆڵه‌ندا لە حاڵێکدا کە تا خولەکی ٣٥ بە دوو گۆڵی کاپووستا و لواندۆفسکی لە قەزاقستان لە پێشەوە بوو دوو گۆڵی لە میواندارەکەی خوارد تا سەرکەوتن بە یه‌کسانی بگۆڕدرێت.

ئاکامی ئەو دیدارەکان تر بەم شێوەیە بوو:

سەن مارینۆ          سفر           -            ئازەربایجان            یەک

دانمارک          یەک       -          ئەرمەنستان      سفر

سلۆواکی            سفر            -       ئینگلیز        یەک

لیتوانی    دوو               -          سلۆڤێنی   دوو

News Code 5272

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =