دیداری ئۆباما و ئەردۆغان لە چین

سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا و تورکیا بۆ یەکەم جار پاش کودەتا شکستخواردووەکەی تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گرووپی ۲۰ پێکەوە دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی هەواڵی سی ئێن ئێن، باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گرووپی ۲۰ لە چین لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هاوتا تورکەکەی خۆی دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتەکان لێکدانەوەی بارودۆخی ناوخۆیی تورکیا پاش کوودەتا شکستخواردووەکە و قەیرانی سووریا، تەوەرەکانی وتووێژی سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا و تورکیا بووە.

کۆبوونەوەی گرووپی ۲۰ ئەمڕۆ لە شاری هانگژۆ لە چین بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد.

لێکۆڵەران، کۆبوونەوەی گرووپی ۲۰ بە دوایین دەرفەتی بوونی ئۆباما لە چین دێننە ئەژمار.

News Code 5251

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =